شاری ئیزە لە پارێزگای خۆزستان کە لە باری دێموگرافییەوە بە خوراسانی خواروو ناسراوە دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک لە لایەن هێزەسەرکەتکەرەکانەوە خەڵتانی خوێن کرا.
دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی شارەکانی دیکەی ئێران لە چوارەمین ڕۆژی ئەو خۆپێشاندانەدا خەڵکی پارێزگای لۆڕستان لە چەندین شاری ئەو پارێزگایەش بەرانبەر بە کەمتەرخەمیی دەسەڵات، خۆپێشاندانیان بەڕێوە برد و ئەو ناڕەزایەتییانە گەیشتە پارێزگای خۆزستان و لە شاری ئیزە، هێزەکانی دژە شۆڕش بە تەقە کردن لە خەڵک، دەیان کەسیان بریندار کردوەو، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ٨کەس لە شاری ئیزە کوژراون و پتر لە ١٢٠ کەسیش بریندار بوون.
دەنگۆی ئەوەش هەیە کە شاری ئیزە بە تەواوەتی لە کۆنتڕۆڵ خەڵک دایەو لە لایەن سپای پاسدارانەوە ئەو شارە گەمارۆ دراوە.