عه‌بدولڕه‌زا فه‌زڵی، وه‌زیری نێوخۆی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕوو به خه‌ڵكی ناڕازیی وڵاته‌كه‌ی له تلویزیۆنی ڕه‌سمیی ئێران‌دا ڕایگه‌یاند كه ئه‌و كه‌سانه‌ی توندوتیژی ده‌كه‌ن و شوێنه ده‌وڵه‌تییه‌كان تێكده‌ده‌ن یان ده‌سووتێنن به‌پێی قانوونی هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێ و ده‌بێ وه‌ڵامده‌ر بن.
هاوكات له‌گه‌ڵ قسه‌كانی ناوبراو، هێزه‌كانی زه‌مینی، ده‌ریایی، سپای پاسداران و ئه‌رته‌شی ئێران ئاماده‌باشیی خۆی ڕاگه‌یاند و ستادێكی هاوبه‌شیان له هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانی پێك هێنا.
هه‌واڵده‌ریی ئیلنا له ڕاپۆرتێكدا ده‌ڵێ، خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵكی ئێران سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له ناوچه، گرانی، بێكاری، گه‌نده‌ڵی، هه‌ژاری و سیاسه‌تی هه‌لاواردن دژی هه‌ژاری و په‌راوێزخستنی خه‌ڵك ماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وام بووه و چه‌ندین كه‌س كوژرا و بریندار و ته‌نانه‌ت ده‌سبه‌سه‌ركرانی به‌ربڵاوی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ئێستا له به‌شێك له شاری تاران هاتوچۆ قه‌ده‌غه كراوه.
شایانی باسە بە هۆی درێژەی خۆپێشاندانی خەڵک لە شارەکانی تاران و کرماشا و چەندین شاری دیکە بە دژی گەندەڵی و گرانی لە زۆربەی شارەکانی ئێران بە تایبەتی کرماشان “حاڵەتی نا ئاسایی ” ڕاگەیاندراوەو لە شاریش تارانیش هاتووچۆی خەڵک لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە ئەمنیەتییەکان دایە.