ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵک که چه‌ند ڕۆژێکه زۆر شار و ناوچه‌ی ئێرانی گرتۆته‌وه، له‌لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه سه‌رکوت کراوه و زۆر که‌س له خۆپیشانده‌ران کوژراون و بریندار بوون و ده‌یان که‌سیش ده‌سبه‌سه‌ر کراون.
هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕینی خه‌ڵکی “دروود” له پارێزگای لوڕستان له ڕۆژی شه‌ممه، ۹‌ی بەفرانباردا لانیکه‌م چوار که‌س کوژراون و بریندار بوون.
بە پێی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆهەڵاتی کوردستان “چاونیوز” چوارکەس بە ناوەکانی حەمزە لشنی، موحسێن ویرایسی، محەممەد چوبەک و حسێن ڕشنۆ، وەبه‌ر ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کان که‌وتوون و ده‌گوترێ سێ که‌س له‌وان به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
شایانی باسه ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه سه‌ره‌تا کاردانه‌وه به گرانی و بێ‌کاری و کێشه ئابوورییه‌کانی وڵات بوو، به‌ڵام ورده ورده دروشمی سیاسیی دژ به کۆماری ئیسلامیی تێدا به‌رز کراوه‌ته‌وه. لە شاری مەشهەد ڕا سەری هەڵداو پاشان یەک لە دوای یەک گەورەشارەکانی ئێرانی گرتەوە. هێزەنیزامییەکانی رێژیم بۆ سەرکووت کردنی ناڕەزایەتییەکان بە توندی مامەڵە لەگەڵ خۆپێشاندەران دەکەن، کە چەندین کوژراو‌و برێندارو رێژەیەکی زۆریش بەندکراوی لێکەوتۆتەوە.