جاش و خۆفرۆشێکی سپای پاسدارانی لە ناوچەی مەهاباد، لە ئاکامی هێرشێکدا بە سەختی بریندار کرا و بۆ نەخۆشخانەی ورمێ گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان، چەند رۆژ لەوەپێش جاشێکی سپای پاسداران بە ناوی “جەماڵ جیهانئارام” خەڵكی گوندی “گۆگتەپە”ی سەر بە شاری مەهاباد لە ئاکامی هێرشی چەند کەسێكی نەناسراودا بە سەختی بریندار بوو و بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ گواستراوەتەوە.
کەسێکی نزیک لەو ڕووداوە گوتی، ئەو جاشە، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ کەوتە بەر پەلاماری کەسانێکی نەناسراو و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ ورمێ گوازراوەتەوە و باری تەندرووستی زۆر خراپە.
تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، سپای پاسداران لە مەهاباد هیچ کاردانەوەیەکی لە هەمبەر ئەم ڕووداوەدا نیشان نەداوە.
شایانی باسە نیوەشەوی یەکشەممە ١٢ی سەرماوەز، خۆفرۆشێکی دیکەی سپای پاسداران بە ناوی “ساڵح قاسمی” خەڵكی گوندی “دێلەزی” سەر بە ناوچەی شەپیرانی سەڵماس و دانیشتووی شنۆ کوژرا.











