شاندێکی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له هه‌ولێر سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی ٣ی یه‌کیه‌تیی نیشتمانیی کوردستانی کرد.
رۆژی دووشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردانی ٩٤ ( ١ی ژوئه‌نی ٢٠١٥ ) هه‌یئه‌تێکی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێر به سه‌رپه‌رستیی ئیبراهیم زێوه‌یی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 3ی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستانی له هه‌ولێر کرد و له لایه‌ن رزگار عه‌لی، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندو کۆمه‌ڵێکی له به‌رپرسانی دیکه‌ی یه‌کێتییه‌وه ،پێشوازییان لێ کرا .
ئیبراهیم زێوه‌یی، نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌و سه‌ردانه‌دا به‌بۆنه‌ی یادی ٤٠ ساڵه‌ی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی کوردستان، پیرۆزبایی ئه‌و یاده‌ی له به‌رپرسانی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان کرد‌و رایگه‌یاند که یه‌کیه‌تیی نیشتمانی کوردستان له قۆناغه جۆراوجۆره‌کانی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی له باشوور و بگره پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان رۆڵ‌و کاریگه‌ری به‌رچاوی له سه‌ر روداوه سیاسی- کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان داناوه.
له‌و دیداره‌دا به بایه‌خه‌وه چاو له پێوه‌ندییه‌کانی دوو لایه‌نی حیزبی دیموکڕاتو یه‌کیه‌تیی نیشتمانی کراو دوو لایه‌ن پێداگرییان له سه‌ر پته‌وترکردنی پێوه‌ندیی له مێژینه‌ی نێوانیان کرده‌وه .