• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

خۆپێشاندان لە نەیشابوور، کاشمەر، مەشهەد لە دژی گەندەڵییەکانی ڕێژیم

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/12/30
جۆری بابەت: بابەتی رۆژ

ڕۆژی پێنجشەممە (٧ی بەفرانبار) خەڵکی نەیشابوور و کاشمەر و مەشهەد لە دژی گرانیی بژیوی ژیان و حەسەن ڕۆحانی و دەوڵەتەکەی، بە ناوی بەرەنگاربوونەوەی ”دیکتاتۆر”ەوە خۆپێشاندانی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد. هەندێک لە ڕاپۆرتەکانیش دەڵێن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە مەشهەد گازی فرمێسکڕێژیان فڕێ داوەتە نێو خۆپێشاندەرانەوە.
بەشێک لەو کەناڵە تێلگرامییانەی ڤیدیۆی خۆپێشاندانەکانیان بڵاو کردووەتەوە، ڕایانگەیاندووە، خۆپێشاندانەکانی مەشەد لە ڕێی بانگهێشتی کەناڵەکانی تێلگرامەوە ڕێک خراون؛ هەڵبەت سەربەخۆیی و خۆڕسکی و بێلایەنیی خۆپێشاندانەکان تا ئێستا ناڕوونە و، بەشێک لە شرۆڤەکاران زەقبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان باڵەکانی ڕێژیم بە هۆکاری خۆپێشاندانەکان لەقەڵەم دەدەن و دەڵێن، سوپای تیرۆریستی پاسداران دەیەوێت لە ڕێی ورووژاندنی داوا ڕەواکانی خەڵکەوە پاساو بۆ سەرکەوتکردنیان وەدەست بێنێت و لە ڕێی سەرکەوتی خەڵکەوە کۆدەتا بەسەر دەوڵەتی ڕۆحانیدا بکات و بە ڕەسمی دەسەڵاتی سەربازی بەسەر ئێراندا بسەپێنێت، کە پێشتریش هەموو جومگە ئەمنی و ئابووری و سیاسییەکانی ئێران بە شێوەی ناڕەسمی هەر لە دەستی ئەو سوپا تیرۆریستییەدا بووە.
بە گوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی لە لایەن کەناڵە تێلگرامییەکانەوە بڵاو کراونەتەوە، خۆپێشاندەران لە دژی گرانیی بژیوی ژیان چەند دروشمێکیان بەرز کردەوە: ”بمرێ دیکتاتۆر”، ”بمرێ ڕۆحانی”، ”ئیسلامتان کردە پللە / گەلتان پێ کردە کۆیلە”، ”پۆلیس بڕۆ دزان بگرە”، ”نە غەززە نە لوبنان / گیانم بە فیدای ئێران”، ”مەترسن مەترسن، ئێمە هەموو پێکەوەین”.
خۆپێشاندەرانی نەیشابوور وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی لە دژی گرانیی بژیوی ژیان و بێکاری، دروشمیان دەدا: ”ئەی لاوانی ئێرانی ڕاپەڕن ڕاپەڕن”، ”دزەکان تاڵان دەکەن، دەوڵەتیش پشتیان دەگرێت” و ”دەست لە سووریا بکەوە / ئاوڕێک لە مە بدەوە”.
بە گوێرەی ڤیدیۆ پەخشکراوەکانی کەناڵەکانی تێلگرام لە شاری کاشمەریش بە شێوەی مەشەد و نەیشابوور خەڵکی ناڕازی لە دژی گرانی و بێکاری هاواریان کردووە.
بە گوێرەی هەواڵدەرییەکانی ئیسنا و ئیرنای ڕێژیم، ڕۆژی پێش خۆپێشاندانەکان (چوارشەممە) فەرمانداری مەشەد باسی ئەوەی کردووە، کە دەنگۆی خۆپێشاندان هەیە، بەڵام هیچ کەس و لایەنێک داوای مۆڵەتی خۆپێشاندانی لەوان نەکردووە و هیچ مۆڵەتێکیش بۆ خۆپێشاندان دەرنەکراوە. ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم هەڕەشەی لە هەرچەشنە خۆپێشاندانێک کردبوو، بە بیانووی پیسبوونی هەواشەوە ڕایگەیاندبوو، کە ڕۆژی پێنجشەممە قوتابخانەکانی سەرلەبەری مەشەد لە پشوودا دەبن.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، گرانی و بێکاری و وێرانیی ئابووریی ئێران بە بۆنەی گەندەڵیی سیستماتیکی ڕێژیمەوە، وای کردووە کە نە تەنیا خەڵک وەزاڵە هاتوون و ڕۆژانە لە شارەکانی ئێراندا خۆپێشاندان بەڕێوە دەبەن، بگرە کاربەدەستانی ڕێژیمیش ئیدی توانای شاردنەوە و حاشاکردن لەو ڕاستییەیان نەماوە. بۆیە خەڵک هیچ هیوایان بە ڕێژیم نەماوە و دروشمەکانیان رادیکاڵ بووەتەوە و بە ئاشکرا داوای لەنێوچوونی ئەو ڕێژیمە مەزهەبییە گەندەڵ و تیرۆریستە دەکەن، کە لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا ئابووریی ئێرانی وێران کردووە و ئایەتوڵڵا کاربەدەستەکانی تاران داهاتی گەلانی ئێرانیان دزیوە و بەشی زۆریشیان لە نانەوەی ئاژاوە تیرۆریستییەکانی وڵاتانی عێراق، سووریە، لوبنان، یەمەن و بەحرێن و زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بە ناوی ”هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامی”یەوە خەرج کردووە و هیچیان بۆ بژیوی خەڵک نە هێشتووەتەوە و زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی ئێران بێکارن و لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، لە کاتێکدا سامانی وڵاتەکەیان لە جەنگی تیرۆریستیی وڵاتانی تائیفیی ناوچەکە خەرج دەکرێت، بۆیە داوای ڕووخانی ئەو ڕێژیمە دەکەن. بەڵام وەکو شرۆڤەکارانی سیاسی باسی دەکەن، مەترسیی دزرانی ڕاپەڕینی خەڵک لە لایەن سوپای تیرۆریستیی پاسدارانەوە هەیە، وەکو چۆن خومەینی لە ساڵی ١٣٥٧ (١٩٧٩)دا شۆڕشی گەلانی ئێرانی بە زەبری هەمان سوپای تیرۆریست داگیر کرد و ئازادیخوازانی قەڵتوبڕ کرد.

بابەتی هاوشێوە

بابەتی رۆژ

“کوردستان” و ڕۆژی ڕۆژنامەنووسیی کوردی

ڕێکەوتی 2022-04-22
بابەتی رۆژ

تێرۆریزمی دەوڵەتی و سەری مارەکە!

ڕێکەوتی 2021-08-09
بابەتی رۆژ

دوایین وتە و کۆتایی

ڕێکەوتی 2019-07-13

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist