حەیدەر ئەلعیبادی، سەرۆك وەزیری عێراق ڕایگەیاندووە كە گرووپی داعش، لە كاتی داگیركردنی شاری مووسڵ لە ساڵی ٢٠٠٤ دا ده‌ستی به‌سه‌ر دوو هەزار و ٣٠٠ ماشێنی زرێهیی “هه‌مه‌ڕ” و چەندین جۆری دیكەی لە ماشێنە نیزامییەكان داگرتوه.
کارناسانی نیزامی ده‌ڵێن نرخی ئەم ٢٣٠٠ ماشێنە “هه‌مه‌ره” بە ڕوونی دیار نییە و ئەم ماشێنانە بە له‌به‌رچاوگرتنی جۆری كەرستەو سیستمە ئێلێكترۆنیكییەكانی، نرخەكانیان لەگەڵ یەكتر جیاوازن، بەڵام نرخی ڕێككەوتنامەی فرۆشتنی هەزار دەزگای “هه‌مه‌ر” كە لە ساڵی ٢٠١٤ دالە نێوان ئا‌مریكا و عێراقدا ئیمزا كرا، پتر له ٥٨٠ میلیۆن دۆلار بووه‌و به‌وه‌ش ده‌رده‌که‌وێ بایه‌خی ئه‌و که‌ره‌ستانه زۆر زیاتر له یه‌ک میلیارد دۆلار بووه.
شایانی باسە هێزەكانی عێراق، لە بەرامبەر پەلاماری داعش بۆسەر شاری مووسڵ، چەك و چۆڵ‌و تەنانەت جل و بەرگەكانی خۆشیان بەجێ هێشتو ڕایان کرد.