٣ ئه‌ندامی هێزی تیرۆریستیی سپای قودسی سه‌ربه سپای پاسداران له شه‌ڕی نێوخۆی سووریه كوژران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ته‌سنیم، سه‌ربه سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو هه‌واڵی كوژرانی ٣ ئه‌ندامی خۆی بڵاوكرده‌وه كه به قسه‌ی خۆیان له شه‌ری “به‌رگریی له حه‌ره‌م” له سووریه كوژراون.
سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاتان و به تایبه‌ت له عێراق، سووریه و یه‌مه‌ن به‌رده‌وامه و لقێكی به ناوی سپای قودس بۆ گێره‌شێوێنی له ناوچه پێك هێناوه كه له چه‌ندین له‌شكەر پێك هاتووه كه له‌شكەری فاتمیون كه له ئه‌فغانییه‌كانی دانیشتووی ئێران پێك هاتووه به زۆری بۆ شه‌ری نێوخۆی سووریه‌یان ده‌نێرێ و تا ئێستا به سه‌دان كه‌سیان لێ كوژراوه.
ڕۆژی ڕابردوو ٣ ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د حوسێن‌زاده، خودادا حوسێنی و مێهدی خوش‌ئامه‌دی له شه‌ڕی نێوخۆی سووریه كوژرابوون له شاره‌كانی چواردانگه‌ی وه‌رامین و مه‌شهه‌د نێژران.
شایانی باسه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وام ئیدیعا ده‌كه‌ن كه له هیچ وڵاتێك هێزی نیزامیمان نیه و ئه‌وانه به ڕاوێژكاری نیزامی ناوده‌با.