لە درێژەی تەقەی ڕاستەوخۆ لە کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد، لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمەوە، لە جادەی نێوان مەهاباد – پیرانشار کاسبکارێکی کورد کوژرا.
شەوی ٥ی بەفرانبار بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی رێژیم لە نێوان جاددەی مەهاباد_ پیرانشار، کاسبکارێکی کورد بە بە ناوی “ڕەحمەت سلێمانزادە” ناسراو بە سلێمان گلیار کوڕی حوسێن تەمەن ٣٣ ساڵ ، کە خاوەنی دوو منداڵی تەمەن کورتە گیانی لەدەستداوە .
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە تەرمی ئەو کاسبکارە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە نەخۆشخانەی شاری مەهاباد دایەو، هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
لە پێوەندی لەگەڵ هێرش کردن و تەقەی ڕاستەوخۆ لە کاسبکاران و کۆڵبەرانی بێدەرەتانی کورد، بە پێی ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز” له وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵدا 51 کۆڵبه‌ر و کاسبکاری ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان به ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. کوژرانی 51 کۆڵبه‌ر و کاسبکاری کورد له ناوچه سنوورییه‌کان له وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵ له حاڵێکدایه که له سێ مانگی هاوینیشدا 50 کۆڵبه‌ر و کاسبکار کوژراون و بریندار بوون و له وه‌رزی به‌هاریشدا 37 که‌س له‌و چینه زه‌حمه‌تکێش و خۆشی له‌خۆنه‌دیتوو ببوونه قوربانیی سیاسه‌تی زه‌برونگ و داپڵۆسینی کۆماری ئیسلامیی ئێران.