نرخی ئاوسان له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا سه‌دی ١٠ به‌رزبووه‌ته‌وه.
پێوه‌ندیی گشتی بانكی ناوه‌ندیی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو وێڕای ڕاگه‌یاندنی به‌رزبوونه‌وه‌ی سه‌دی ١٠ ئاوسان گوتی؛ پێوه‌ره‌كانی نرخی شتومه‌ك و خوارده‌مه‌نی له شاره‌كاندا به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌رزبووه‌ته‌وه.
به واتایه‌كی دیكه مانگانه نرخی شتومه‌ك به تایبه‌ت خواردن له حاڵی به‌رزبوونه‌وه دایه.
بانكی ناوه‌ندیی ئێران له مانگی دووهه‌می پاییزدا ڕایگه‌یاند كه نرخی ئاوسان سه‌دی ٩/٩ به‌رزبووه‌ته‌وه.
هه‌ر ٤ ڕۆژ دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ناوه‌ندی ئاماری ئێران نرخی ئاوسانی له ماوه‌ی ١٢ مانگی ڕابردوودا و له ئاستی ئێران‌دا سه‌دی ٨ ڕاگه‌یاند و هه‌روه‌ها له شاره‌كان سه‌دی ٨/٧ و له ئاواییه‌كان سه‌دی ٢/٩ ڕاگه‌یاندووه.
له كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ر دامه‌و ده‌زگایه‌ك به شێوه‌ی جیاواز ئاماری جیاواز بڵاوده‌كه‌نه‌وه و كه هه‌میشه كه‌مو زۆریان هه‌بووه و هیچ كارت ئاماری ڕاست بڵاوناكه‌نه‌وه.
ناوه‌ندی ئاماری ئێران ئه‌مساڵ نرخی ئاوسانی له مانگی سه‌رماوه‌زدا له نێوان سه‌دی ٩ بۆ ١٠ ڕاگه‌یاندووه.
نرخی ئاوسان له مانگه‌كانی گه‌لاوێژ، پووشپه‌ڕ و خه‌رمانان دوو ڕه‌قه‌می بووه به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم هیچ كات دانیان پێدانه‌ناوه، به‌ڵام پێشتر ئابووریناسان نرخی دوو ڕه‌قه‌می بوونی ئاوسانیان ڕاگه‌یاندبوو.
ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانی له ماوه‌ی ٤ ساڵی ڕابردوودا به جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ت ده‌ستووری و كۆنتڕۆڵ نه‌غدینه زۆری هه‌وڵدا پێش به بورزبوونه‌وه‌ی نرخی دراو بگرێ به‌ڵام سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت و دابه‌زینی ئاستی داهاتی بنه‌ماڵه‌كان داواكارییه‌كانیان له ئێران كه‌م كرده‌وه له ئاكامدا ئاوسان به خێرایی به‌رز بوویه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ لابرانی به‌شێك له گه‌مارۆ ئابووری و بازرگانییه‌كان، ده‌وڵه‌ت به سیاسه‌تی ڕژاندنی نه‌غدینه له ژێر ناوی “به‌سته‌كانی ده‌ربازبوون له داته‌پین” سیاسه‌تی داواكاریی گرته‌به‌ر. جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیاسه‌ته بانكه‌كانی ئه‌ركدار كرد ئاسانكاری بكه‌ن و له‌و ڕێگه‌یه‌وه گه‌شه به ئابووری بده‌ن به‌لام ئه‌وه‌ش سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و نرخی ئاوسان به‌رزبوویه‌وه و تێچوویی ژیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزتر بوویه‌وه.
هەروەها هەڵکشانی نرخی کەلوپەل و خواردەمەنییەکان لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا لە ئێران، کۆمەڵێک ڕەخنەی جیددی رووبەڕوو بەرنامەی ئابووریی دەوڵەتی حەسەن ڕوحانی کردوەو کارناسانی ئابووری دەڵێن: ئەگەر لە زووترین کات ئەو قەیرانانە چارەسەر نەبن، دەسەڵات تووشی گرفتێکی گەورەتر دەبێ.
بە وتەی شروڤەکاری سیاسی هوشەنگ ئەمیر ئەحمەدی دۆخی ئێستاکەی ئێران چ لە باری سیاسی و چ لە باری ئابووری و گرفتە کۆمەڵایەتییەکانەوە هاوشێوەی ساڵەکانی کۆتایی دەسەڵاتداریەتی قاجاریەیە و ئەگەری هەڵوەشانەوە ئەو رێژیمە زۆرە.