بە هۆی تەنگدەستی و هەژاری، بوومەلەرزە لێدراوێکی خەڵکی شاری قەسری شیرین سەربە پارێزگای کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “مەیسەم کەریمی” خەڵکی شاری بوومەلەرزەلێدراوی قەسریشیرین بە هۆی “تەنگدەستی، هەژاری و پێڕانەگەیشتنی پێویستی ڕێژیمی ئێران بە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان” خۆی کوشت. ناوبراو خێزاندارە و منداڵێکی هەیە.
پێویست بە ئاماژەیە کە لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوودا بەشێك لە خەڵکی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان بە هۆی ڕووداوی بوومەلەرزەوە باری دەروونیان باس نیە، تا ئامادەکرانی ئە هەواڵە ١٥ کەس لەژێر فشاری دەروونیدا بە شێوازی جیاجیا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی ئەو ڕاپرسییانەی کە لە لایەن کۆمەڵناسان و دەرونناسانەوە کراوە، باری دەروونیی خەڵکی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان لە بارێكی خراپ دایە و پێویستیان بە چاودێری تایبەت هەیە.