له ده‌سپێکی ساڵی نوێی زایینی‌دا پیرۆزبایی به هه‌موو په‌یڕه‌وانی ئایینی مه‌سیحی، به تایبه‌ت هاونیشتمانیانی مه‌سیحی له کوردستان و ئێران‌دا ده‌ڵێم.
هیوادارم ده‌سپێکی ساڵی نوێی زایینی و جێژنه‌کانی کریسمه‌س و نوێبوونه‌وه‌ی ساڵ بە خۆشی و شادی تێپەر بکەن و، بە هیوایه که له ساڵی ٢٠١٨‌دا ڕوحی ئاشتی و پێکەوە ژیانێکی سه‌رده‌میانه و شارستانیانەتر باڵ به‌سه‌ر جیهان، به تایبه‌ت ناوچه شه‌ڕلێدراوه‌کاندا بکێشێ.
ساڵی ٢٠١٧ی زایینی کە ڕابرد، لەگەڵ پێشکەوتن و سەرکەوتنی گەورە لە ئاست و بواری جۆراوجۆردا، بەڵام بۆ سوڵح و ئاشتی و پێکەوەژیانی نه‌ته‌وه‌کان له زۆر ناوچه و سووچی ئه‌م جیهانه ساڵێکی پڕ لە کاره‌سات، ناخۆشی، ئاوارەیی و بێبه‌شیی نه‌ته‌وه لێقەوماو و چه‌وساوه‌کان بوو. هه‌ر بۆیه هیوادارم که ساڵی تازەی زایینی بۆ جیهان به‌گشتی و بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد و ناوچه‌که‌مان به تایبه‌تی، زۆرترین خۆشی و ده‌سکه‌وتی تێدا بێ و، ئاشتی، ئازادی و دادپه‌روه‌ری له سه‌رکه‌وتن و به‌ره‌وپێشچووندا بێ.
له کۆتاییدا جارێکی دیکه وێڕای پیرۆزباییم لە سەرجەم پێڕەوانی ئەو ئایینە لە کوردستان و ئێران، هیوادارم لە ساڵی نوێی زایینی‌دا کۆمەڵانی خەڵکی وەزاڵە هاتووی ئێران بە هەموو جۆراوجۆرییه ئاینییەکانەوە یه‌کگرتوانه و شێلگیرانه له سه‌نگه‌ری خه‌باتدا بن و بە مافی ئینسانی و دێموکراتیکی خۆیان بگەن.
سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان
مستەفا مەولوودی
31ی دێسەمبری 2017