٢ هاووڵاتی لە شاری سەقز دەسبەسەر و کەسێکیان بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم و کەسێکی دیکەش لە سنە ئازاد کران.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی”موکریان” دادگای شۆڕش لە شاری سەقز هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بۆکان، بە ناوی “هێمن مام قادری” تەمەن ٢٣ ساڵ بە تاوانی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کردووە. ئەم حوکمە لە ڕێکەوتی ٢٠ی خەزەڵوەر دەرکراوە و بەم هاووڵاتییە کوردە ڕاگەیەندراوە.
ئەم هاووڵاتییە کوردە، جۆزەردانی ئەمساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری بانە دەسبەسەر کرابوو و بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە گوازرا بووەوە و ئێستا لە زیندانی ناوەندیی سەقز ماوەی حوکمەکەی خۆی تێدەپەڕێنێ.
هه‌روه‌ها دوو ڕۆژ له‌وه‌پێش، عێزه‌ت نه‌سری له چالاكانی كرێكاریی شاری سه‌قز كه له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له گۆڕه‌پانی “دایك” له شاری سه‌قز ده‌سبه‌سه‌ركرابوو بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه.
نه‌سری پێشتر به هۆی چالاكی له بواره‌كانی ژنان، كرێكاران، سیاسی و ئه‌منیه‌تی چه‌ندین جار پێشینه‌ی ده‌سبه‌سه‌ركران و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرابوو، دوایین جار 17ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 1393 له لایه ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز ده‌سبه‌سه‌ر و پاش لێكۆڵینەوە به شێوه‌ی كاتی ئازاد ده‌كرێ.
هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، نه‌عیم مه‌حموودپوور، به‌ندكراوی سیاسیی كوردی خه‌ڵكی شاری سنه كه به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ركرابوو به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ به دانانی بارمته‌ی 150 میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كاروه.
ناوبراو خه‌ڵكی ئاوایی حوسێنئاوای سنه‌یه كه ماوه‌ی یه‌ك مانگ ده‌بێ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سنه گواسترابوویه‌وه.
لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی دیکە، خەڵکی گوندی “تەوریوەر” سەر بە شاری سنە بە ناوەکانی “فاتیح حاجی‌ئەحمەدی” کوری محەممەد ساڵح، “ئارام و بێهنام عەلیڕەزایی” کوڕی عەباس، ڕەزا مریەمی” تەمەن ٢٠ ساڵ ، خەڵکی بانە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە گرتووخانە دان.











