لە كارخانەی پۆڵاسازیی زەرەند كرێكارە چینییەكان جێگەی كرێكارانی ئێرانی دەگرنەوە.
شیركەتی پۆلاسازیی زەرەندی ئێرانیان، خاوەن كاری پرۆژەی لێدانی كارخانەی پۆڵاسازیی لە زەرەند، بەنیازە بەشێك لەم كارە ڕادەستی كرێكارانی وڵاتی چین بكا كە بڕیارە لە ماوەی ئەم حەوتوویەدا بێنە ئێران.
هەواڵدەریی ئیلنا، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە دهڵێ که كەمپێك بە مەبەستی لهخۆگرتنی پتر له ١٠٠٠ كرێكاری چینی خەریكه دهکرێتهوهو لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا زیاتر لە ٧٠٠ كرێكار لە لایەن وڵاتی چینەوە، داوای هاتن بۆ ئێرانیان كردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هاتنی بەربەرەی ئەم كرێكارە چینییانە بۆ ئێران، پەرەی بە نیگەرانیی كرێكارە گرێبەستەكانی شیركەتی پۆڵاسازیی زەرەند داوە كە ماوەی ٢ مانگە مووچەشیان نەدراوەتێ.
لەم ڕاپۆرتەدا هەروەها هاتووە كە، بەڕێوەبەری جێبەجێ كردنی گەڵاڵەی كارخانەی پۆلاسازیی زەرەند گوتوویەتی ئەم كرێكارە چینییانە بە مەبەستی جێگرتنەوەی كرێكارانی ئێرانی دێنە ئەم وڵاتە و ئەركی دامەزراندنی ئەم كارخانەیە وە ئەستۆ دەگرن.
سەرچاوە كرێكارییەكان دەڵێن هاوكات لەگەڵ هەجمەی كرێكارانی چینی بۆ ئێران، كرێكارە گرێبەستییەكانی ئەم پرۆژەیە كە ئەركی دژواری دەسپێكی ئەم كارەیان بە هەموو گیر و گرفتەكانیەوە لە سەر شان بووە و لە ماوەی 2 مانگی ڕابردووشدا مووچەیان نەدراوەتێ، بە كردەوە لە سەرە كارەكانیان دەردەكرێن و جێگا بۆ كرێكارانی بیانیی چۆڵ دەكەن.