بە هۆی وەڕگەڕانی ماشین لە ناوچەی ڕەبەت ئیدریس ئەمینی کوڕێ حەمەسدێق شەمۆڵە ، برازای شەهید شەریف ئەمینی گیانی لە دەستدا.
بە پێی هەواڵێک کە لە شاری ڕەبەتەوە بە دەستام گەیشتوە شەوی ٢ی لەسەر ٣ی بەفرانباری ٩٦ی هەتاوی لە ئاکامی وەرگەڕانی ماشین ئیدریس شەریفی هەڵکەوتوو لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر وحیزبدۆستی ناوچەی ڕەبەت گیانی لە دەستدا.
شیاوی باسە خاوەنی بنەماڵەیەکی خۆشناو و شۆڕشگێڕن لە ناوچەی ڕەبەت و دوو شەهیدیان بەناوەکانی شەریف ئەمینی و ساڵح ئەمینی پێشکەش بە بارەگای ئازادی کردووە.
بەم بۆنەیەوە ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای هاوخەمیی دەربڕین لە گەڵ سەرجەم کەسوکارو بنەماڵەی خوالێخۆشبوو، لەشساغی و تەندروستییان بۆ بە ئاوات دەخوازێ و خۆی بەشەریکە خەمیان دەزانێ.











