دوو زیندانیی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی کورد به دانانی بارمته به شێوه‌ی کاتی ئازاد کران.
به‌پێی ڕاپۆرتی کوردستان‌و کورد موختار زارعیو کاوان محه‌ممه‌د پوور، دوو زیندانیی سیاسی‌و مه‌ده‌نیی کورد که له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه به تۆمه‌تی چالاکیی ئه‌منیه‌تی گیراون، تا کاتی دادگایی کرانیان به دانانی بارمته‌ی قورس ئازاد کراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته دادگای شۆڕشی شاری مهاباد ده‌ڵێ لە بری سپاردنی بارمتەیهکی ١٥٠ میلیۆن تمەنیدا “کاوان محەمەدپوور”ی به شیوه‌ی کاتی ئازاد کردوه.
کاوان محەمەدپوور، ڕۆژنامەنووسی تەمەن ٢٨ ساڵەی سەردەشتی، ڕۆژی شەشی ڕەشەممەی ٩٣ی هەتاوی، بە هۆکارێکی نادیار لە لایەن ئیتلاعاتی مهابادەوە قۆڵبەست کرا.
کاوان محەمەدپوور سەرنووسەری بەشی کۆمەڵایەتیی دوحەوتەنامەی “جامعە کردستان” و سەرنووسەر بەشی ئەدەبی گۆڤاری “٧ی تیر”ی سەردەشتە و لەگەڵ ژماره‌یه‌کی زۆر لە گۆڤار و بڵاوکراوە کوردییەکان و هەروەها ڕۆژنامە ئێرانییەکان وەک “شرق و ابتکار”یش هاوکاری هەبووە.
هه‌روه‌ها موختار زارعی، چالاکیی سیاسیی کورد له سنه‌ش به دانانی بارمته‌ی سه‌روو 100 میلیون تمه‌ن به شێوه‌ی کاتی ئازاد کراوه.
موختار زارعی، ڕۆژی ٢٤ی رەشەمەو حه‌وتوویه‌ک پێش نهورۆزو به حوکمی دادستانی له ماڵه‌که‌ی خۆیدا ده‌سبه‌سه‌ر کراو حیفازه‌تی ئیتلاعاتی هێزه ئینتیزامییه‌کانی شاری سنه ڕایگه‌یاند که ناوبراو به‌هۆی کۆمه‌ڵه نووسینێکی له‌سه‌ر فه‌یسبووک ده‌سبه‌سه‌رو زیندانی کراوه.