لە ساڵیادی کردەوە تیرۆریستییەکەی شەوی یەڵدا لە بەردەم قەڵای دێموکرات، کە پۆلێک پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو شەوەدا شەهیدبوون، دڵسۆزان و خەمخۆرانی حیزب لە شاروناوچەکانی کوردستان بە چالاکیی تەبلیغی ئەو یادەیان کردەوەو، لەو رێگایەوە رق وبێزاری خۆیانیان لە کۆماری ئیسلامیی تیرۆریستپەروەر دەربڕی.
شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٩ی سەرماوەز تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەردەشت لە چالاکییەکی بەربڵاو لە چەندین شوینی ئەو شارە بەبڵاوکردنەوەی وێنەی شەهیدانی یەڵدا و نووسینی تراکت و نووسراوەی پێوەندیدار ، یادی شەهیدانیان بەرز ڕاگرت و سەر لەنوێ کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان شەرمەزار کرد.
لایەنگران و دۆستانی ئەمەگناسی حیزب لە شاری سەردەشت بە یادکردنەوە لە شەهیدانی شەوی یەڵدای ساڵی ڕابردوو، خۆیانیان بە درێژەدەری ڕێگای شەهیدانی کوردستان زانی.