بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی تەقینەوەکانی بەردەم قەڵای دێموکرات کە بۆ بە هۆی شەهیدبوونی پۆلێک پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، لە شاری بانە لە چالاکییەکی تەبلیغیدا ئەو یادە کرایەوە.
بە پێی هەواڵێک کە لە شاری بانەوە بەدەستمان گەیشتوە، شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی٢٩ی سەرماوەز ئەندامان و خەمخۆرانی حیزب لە چەندین گەڕەک و کۆڵانی ئەوشارە، بە بڵاو کردنەوەی وێنە شەهیدانی شەوی یەڵداو، هەروەها تراکت و نووسراوەی پێوەندیدار بە شەهیدانی سەرفەراز، وێڕای مەحکووم کردنی سەرلەنوێ کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جارێکی دیکە لە گەڵ شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.