لە ساڵیادی کردەوە تیرۆریستییەکەی شەوی یەڵدا لە بەردەم قەڵای دێموکرات، کە پۆلێک پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو شەوەدا شەهیدبوون، دڵسۆزان و خەمخۆرانی حیزب لە شاروناوچەکانی کوردستان بە چالاکیی تەبلیغی ئەو یادەیان کردەوەو، لەو رێگایەوە رق وبێزاری خۆیانیان لە کۆماری ئیسلامیی تیرۆریستپەروەر دەربڕی.
شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٨ی سەرماوەز تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مەریوان لە چەندین شوینی ئەو شارە کە بریتین لە: گەڕەکەکانی مەردووخ، کۆمیتەی ئیمداد، بەهاران و مەیدانی نەورۆز
و چەند شوێنی دیکەی ئەوشارە ، بەبڵاوکردنەوەی وێنەی شەهیدانی شەوی یەڵدا و هەروەها تراکت نووسراوەی پێوەندیدار، یادی شەهیدانیان بەرز ڕاگرت و سەر لەنوێ کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان شەرمەزار کرد.
شیاوی باسە لە یەکەمین ساڵیادی ئەو کردەوە تیرۆریستییە لە روژانی ڕابردوو لە ناوچەکانی شنۆ و دیواندەرەو مەهاباد چالاکی هاوشێوە بەڕێوەچوو.