عەلی شەمخانی، سکرتێری شورای به‌رزی ئه‌منیه‌تی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌سه‌ر داوای ئه‌مریکا له سنووره‌کان جێگیر بووه.
عەلی شەمخانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی یەكی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران گوتی ئەمریکا لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا درێژە بە دانوستاندنەکان دەدا. ئه‌و به ئاماژه به گۆڕان له سیاسه‌تی ئه‌مریکادا ده‌ڵێ ئەمریکا له سه‌ره‌تادا بە زمانی هەڕەشە نەهاتە نێو پڕۆسه‌ی وتووێژه‌کانه‌وه، بەڵام ئێستا بۆ ئەوەی زیاترین قازانجی ده‌ست کهوێو هه‌روه‌ها هاوپەیمانە ناوچەییەکانی رازی بکا، ئاخێویان توند‌و تیژ بووه‌و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک پیلانگێریی دیکه‌یان بووه.
ناوبراو له‌و به‌شه له قسه‌کانیدا ئاماژەی بەجێگیربوونی هێزه‌کانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ناوچە سنوورییەکان کردوه‌و ئه‌وه‌ی به فیتی ئه‌مریکا ناوبردوه.
عەلی شەمخانی، سکرتێری شورای به‌رزی ئه‌منیه‌تی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ک پرسیار ئه‌وه دێنێته گۆڕێ که حیزبی دێموکڕات ٢٠ ساڵه چالاکیی نیزامیی دژی ئێران نه‌بوه، ئه‌وه چۆنه یه‌کجێ بڕیاری داوه جموجۆڵه نیزامییه‌کانی ده‌ست پێبکاته‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی شه‌مخانی له حاڵێک دایه که حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ده‌ڵێ ئه‌وان لە ساڵانی رابردووش‌دا هەوڵیان داوە لەڕووی ئامادەبوونی تێکۆشەرانو کادرو پێشمەرگەکانیان لەنیوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا چالاک‌تر لە رابردوو بن.
قادر وریا، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ دیارە ئەسل بۆ حیزبی ئێمە بوونمان لەنیو خەڵکی خۆمان و چالاکبوونەوەمان لە نیوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دایە، جا مەرج نییە تەنیا بۆ کاری چەکداری بێ. ئێمە پێمان وایە دووربوونی دریژخایەنی تیکۆشەرانی حیزب لەنێو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زیانی گەورەی بۆ بزووتنەوەی نەتەوەیی و شۆڕشگێرانەی کورد لەم بەشەی کوردستان دەبێ؛ بۆیە بە نۆرەی خۆمان هەوڵمان داوە لەنێو ناوچە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، زیاتر ئامادە بێ.
شایانی عەلی شەمخانی، یەکەم بەرپرسی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە دان بەجووڵەی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات دادەنێ. جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش ناوبراو له وتووێژێکدا که بۆ باس له سه‌ر رووداوه‌کانی کوردستان له دوای شۆڕشی 57 له‌گه‌ڵ ناوبراو کرابوو، گوتبووی ئه‌و کات به‌هۆی داسه‌پانی شه‌ری 8 ساڵه له‌گه‌ڵ عێڕاق و نائارامییه‌کان نه‌مانتوانی بپڕژێینه سه‌ر پرسی کورد و له که‌شێکی ئارام‌دا بیخه‌ینه به‌رباس، به‌ڵام ئێستا دیسانه‌که‌ش قه‌وانه کۆنه‌که‌ی لێداوهتهوهو به زمانی زه‌برو زهنگو توند‌و تیژی باسی له تێکۆشانی سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کردوه.