بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی تەقینەوەکانی بەردەم قەڵای دێموکرات کە بۆ بە هۆی شەهیدبوونی پۆلێک پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، لە ناوچەی شنۆ چالاکیی تەبلیغی کرا.
بە پێی هەواڵێک کە لە ناوچەی شنۆ بەدەستمان گەیشتوە، شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٧ی سەرماوەز ئەندامان و خەمخۆرانی حیزب لە ناوچەی شنۆ و، لە گوندەکانی؛ چەشمەگۆل ،قروشاوە ،خاڵتاوێ، حەسەن نووران و گوندەوێڵە و چەند شوێنێکی دیکە بە بڵاو کردنەوەی وێنە شەهیدانی شەوی یەڵداو هەروەها تراکت و نووسراوەی پێوەندیدار بە شەهیدانی سەرفەراز، وێڕای مەحکووم کردنی سەرلەنوێ کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جارێکی دیکە لە گەڵ شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.
شیاوی باسە لە شەوانی رابردوو لە بەرەبەری هاتنی شەوی یەڵدا لە شارەکانی مەهاباد و دیواندەرە چالاکیی هاوشێوە بەڕێوەچوو.