ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ئێعدامی ٥٩ لاوی مه‌هاباد و هه‌روه‌ها سه‌قامگیری هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکرات له شاخه‌کانی کوردستان چالاکیی ته‌بلییغییان به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌ندامانی ڕێکخستنی نه‌هێنی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له شاری کرماشان به نووسینی دروشم له تێرمیناڵ، شه‌قامه‌کانی، ئازادی، گومرگ‌و شه‌قامی به‌رق یادی ٥٩ لاوی مه‌هابادیان کرده‌وه که له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه‌وه به کۆمه‌ڵ ئێعدام کران‌و هه‌روه‌ها پێشوازییان له جموجۆڵ‌و تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی به‌رز راگرت.
به‌شێک له‌و دروشمانه‌ی له‌و چالاکییه ته‌بلیغییه‌دا درابوون، بریتین بوون له:
• سڵاو لە فەرماندەی تۆڵە ئەستێن شەهید شاپوور فیروزی
• یادی ٥۹ لاوی شەهیدی مەهاباد لە دڵمان دایە
• یەکیەتیی لاوان درێژەدەری رێگای شەهیدان
• سڵاو لە دێموکرات، رابەری شۆڕشی نوێ
به‌شی ته‌شکیلاتی نه‌هێنی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌م بۆنه‌وه ده‌ستخۆشێ‌و ماندوو نه‌بوونی له تێکۆشه‌رانی نێوخۆ و لاوانی پارێزه‌ری رۆژهه‌ڵات کردوه‌و سڵاوی بۆ ناردوون.