كۆماری ئیسلامیی ئێران به هۆكاره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی كۆڵبه‌ریی قه‌ده‌غه كرد.
عه‌بدولڕه‌زا ڕه‌حمانی فه‌زلی، وه‌زیری نێوخۆی كۆماری ئیسلامیی ئێران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تی نوێنه‌رانی ژووری بازرگانیی ئێران ڕایگه‌یاند كه به هۆكاری كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی كۆڵبه‌ری به گشتی قه‌ده‌غه‌یه و سنووره‌كانه ده‌ده‌خرێن و هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نیه كۆڵبه‌ری بكا.
ڕه‌حمانی فه‌زلی وێڕای ڕاگه‌یاندنی هه‌واڵی قه‌ده‌غه‌كردنی كۆڵبه‌ری و داخستنی سنووره‌كان گوتی، ئه‌و كه‌سانه‌ی ماوزه‌ی ٣ ساڵ پێشینه‌یان له ئاواییه‌كانی ده‌رووبه‌ری سنوور هه‌بێ كارتی پیله‌وه‌رییان پێده‌ردێ و ١٥ بازاڕچه‌ش له سنووره‌كان ده‌كرێنه‌وه كه‌لوپه‌كه‌كان له‌وێ بگۆڕدرێنه‌وه. هه‌روه‌ها داوای له كه‌رتی تایبه‌ت كرد كه بۆ چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی كۆڵبه‌ران هاوكاریی ده‌وڵه‌تی ١٢ بكه‌ن.
پێشتریش ڕه‌سووڵ خزری، نوێنه‌ری شاره‌كانی سه‌رده‌شت و پیرانشار له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆڵبه‌ران داوای له حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌ركۆماری ئێران كردبوو كه سنووری ته‌مرچین له پیرانشار بكه‌نه‌وه. ته‌مرچین كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر بژیوی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یه.
هەر لەو پێوەندییەدا خوسرەو کوردپوور چالاک بواری مافی مرۆڤ دەنووسێ: “کۆڵبەری بەرهەمی سیاسەتی هەڵاواردنی ئابوورییە، گەندەڵی بەربڵاوی ئابووری، کەلێنی گەورە لە نێوان هەژار – دەوڵەمەند و تێڕوانینی نابەرپرسانە و ئەمنیەتی ناوەند بە نیسبەت خەڵکی کوردستانە ، لەجیاتی کوشتنی کۆڵبەران، پیشە و ئەمنیەتییان بۆ دابین بکەن”.
به قسه‌ی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ٧٥ هه‌زار کەس كۆڵبه‌ری دەکەن كه له‌و ڕێژه‌یه 20 هه‌زار كه‌سی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت و پیرانشارن.
هه‌روه‌ها ناوبراو له درێژه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گوتی، له ماوه‌ی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا سنووره‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه.
دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، کۆماری ئیسلامی 3 سنووری پەرویزخان، باشماخ و حاجی ئۆمەرانی بەسەر هەرێمی کوردستاندا داخست، کە دوای ماوەیەک سنووری باشماخ کرایەوە، بەڵام هەتا ئێستا دوو سنوورەکەی دیکە نەکراونەتەوە.
هه‌موو ساڵێ به سه‌دا كه‌س له كۆڵبه‌رانی كورد له سنووره‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كوژرێن و له‌لایه‌كی دیكه‌ش كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم ڕاده‌گه‌یه‌نن كه تا ئێستا هیچ كۆڵبه‌رێك نه‌كوژراوه ئه‌وانه قاچاخچی بوون.