کوردستانو کورد: کۆمهڵێک جاشو پاسداری کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی ڕەبەت کەوتنە بەر هێرشی چەکدارانەو زیانی قورسیان بهرکهوت.
بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی لە ناوچەی ڕەبەتەوە پێمان گەیشتوون، کاتژمێر دەورەوبەری ١ی پاشنیوەڕۆی ئهمڕۆ دووشهممه، ١١ ی جۆزهردان ماشێنێکی هەڵگری جاشو پاسدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە نێوان گوندەکانی شەمۆڵە، شندڕێ و باریکایە، دەکەونە بەر دەسڕێژ. زانیارییهکان باس لەوە دەکەن کە ئەو ماشێنە پێش دەسڕیژ لە گەڵ تەقینەوەیەک بەروەڕوو دەبێو دوابەدوای تەقینەوەکە، دەکەوێتە بەر دەسڕێژو لە ئاکامی ئەو دەسڕێژە دا ژمارەیەک لە جاشو پاسدارەکان بە توندی بریدار دەبن کە حاڵی چەند کەسێکیان شڕە.
شایانی باسه یەکێک لەو پاسدارانە بە توندی بریندار بووە ناوی ئێحسانەو جاشێکیش بە ناوی رەزا خەلکی سەردەشت لە نیو بریدارەکان دا هەیە.
زانیاریی زیاتر لە بارەی ئەو رووداوە لە هەواڵەکانی داهاتوو دا، بڵاو دەکەینەوە.