ئەندامان و دۆستانی حیزب لە شاری دێولان و ناوچەی لەیلاخ، بە بڵاوکردنەوەی نووسراوەو تراکتی پێوەندیدار بە ساڵرۆژی پێشمەرگەو ئاڵای کوردستان، رێزیان لە فیداکاری رۆڵە بە ئەمەگ و خۆنەویستەکانی وڵات گرت و، لەگەڵ ئامانج و ڕیبازی پێشمەرگانە پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.
ئەو شوێنانەی لە شاری دێولان کە چالاکیی تەبلیغی تێدا کراون بریتین لە : مەیان موعللیم، ئامووزش وپەروەرش، پارکی شار، مەیدانی بێعسەت، مەیدانی ساعەت، گەڕەکی کەلەملە ،( بلواری بیمارستان ) و گەڕەکی شافیعی.
بەم بۆنەیە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین لە دۆستان و ئەندامانی خۆی لە ناوچەی لەیلاخ ، سڵاویان بۆ دەنێرێ و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.