تێکۆشەرانی سەربە رێکخستنەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی بۆکان، بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی بۆکان ، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێرەکانی تایبەت بە رۆژی ئاڵا و پێشمەرگەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد و، لەو رێگایەوە جارێکی دیکە وەفاداریی خۆیان بە قارەمانەتییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی.
دۆستان و خەمخۆرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بۆکان و دەوروبەری ئەو شارە لە تێکۆشانێکی شۆڕشگێرانە، بە ڕازاندنەوەی دارودیواری شار بە وێنەو پۆستیڕەکانی تایبەت بە یادی ٢٦ی سەرماوەز ئەو یادەیان بەرزڕاگرت و ڕێزیان لە تێکۆشانی ڕۆڵە فیداکارانی گەل و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان گرت.
ئەو شوێنانە کە تێدا چالاکیی کراون بریتین لە :
علی ئاوا .مەجبووراوا.کەمربەندی.کۆڵانی کانی، دەوروبەری “پمپ بنزین” حەبیب زاده، گوند چۆمی مجیدخان و چەند شوینێکی دیکە لە ناوچەی بۆکان.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس وپێزانین لە تێکۆشانی ئەندامانی خۆی لە ناوچەی بۆکان سڵاویان بۆ دەنێرێ و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ