هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەربە حیفازەت ئیتلاعات، هێرشیان کردە سەر یەکێک لە گوندەکانی شاری بۆکان و هەوڵی پشکنین و دەسبەسەر کردنی کەسێکی دانیشتووی ئەو گوندەیان دا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەربە سپای پاسداران هێرشیان کردە سەر گوندی “ئاڵیکەند” سەربە شاری بۆکان و هەوڵی پشکنین و لێدانی دانیشتوانی ئەو گوندەیان دا.
هێزە ئیتلاعاتییەکان لە کاتی هێرش بۆسەر گوندی ئاڵیکەند ٢ کەس بە ناوەکانی “قادر و ڕەحیم” لێیان دراو هەوڵی پشکنینی ماڵەکانی ئەو گوندەیان دا.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، هێزە ئیتلاعاتییەکان ماڵی خوالێخۆشبوو “ئەحمەد ڕەسوڵپوور و دوکتور سوڵتان حاجی ڕەسووڵی” یان پشکنی.
هێزە ئیتلاعاتییەکان هەوڵی دەسبەسەرکردنی برایەکی دوکتور سوڵتان حاجی ڕەسووڵی دەدەن، بەڵام لە هەوڵەکەیان سەرکەوتوو نابن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی سەرماوەز، هێزە ئیتلاعاتییەکان، یەکێک لە دانیشتوانی گوندی ئاڵیکەند بە ناوی “سەلاح حاجی ڕەسووڵی” دەسبەسەر و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراو هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لە بەردەستدا نیە.
دانیشتوانی گوندی ئاڵیکەند بە نیسبەت ئەم هەوڵەی هێزە ئیتلاعاتییەکان، نیگەرانییان دەربڕیوە و بە وتەی یەکێک لە دانیشتوانی ئەو گوندە، هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هەوڵی پشکنینی ماڵەکانی ئەو گوندەیان داوە.
ههر له پێوهندی لهگهڵ چالاكانی مهدهنی، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی سەرماوەز، “سەفا حەسەنپوور”، کچە چالاکی خەڵکی شاری سەردەشت، حوکمی 6 مانگ زیندانی تەعزیریی بە دانی بڕی ٢ میلیۆن تمەن بۆ ئازادی گۆڕدرا و لە گرتووخانەی شاری مەهاباد ئازاد کرا.











