لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان بۆ جارێکی دیکە دۆستان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی ئیلام، بە شێوەی بەرفراوان یاد و ناوی پێشمەرگەیان بەرز ڕاگرت.
رۆژی ٢٣ و ٢٤ی سەرماوەز تێکۆشەرانی کوردپەروەری سەر بە ڕێکخستنەکانی حیزب لە ناوچەی دێرینی ئیلام بە شێوەی جۆراوجۆر وەفاداریی خۆیانیان بۆ خەباتکارانی ڕێگای ئازادی کوردستان نواند و بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر شاخەکانی کەویرکۆ و بانکۆڵی ناوچەی ئیلام پەیامی شاریان بۆ شاخ و سەرجەم تێکۆشەرانی دێموکرات نارد.
ئەندامانی بوێرو دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شارەکانی مێهران و دێهلوڕان و مەلەکشای ئیلام بە بڵاوکردنەوەی وێنەو دروشمی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز ، خۆیانیان بە پاڵپشتی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان زانی و، لەو ڕێگایەوە لە گەڵ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە.
شیاوی باسە ئەمساڵ لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەوئاڵای کوردستان ، تێکۆشەرانی حیزب لە ناوچەی ئیلام چەندین جار چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد.