تەقینەوەی مین لە یەكێك لە گوندەكانی شاری پاوە، گیانی لە هاووڵاتییەكی گوندنشین ئەستاند.
تەقینەوەی مینی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێرانو عێراق لە گوندی “دزاوەر” سەر بە بەشی نەوسوود لە دەوروبەری شاری پاوە، بوو بەهۆی كوژرانی، عەزیز گوڵستانی كەسێكی خەڵكی ئەم گوندە.
ئەم ڕووداوە شەوی شەممە، لە كاتێكدا كە ناوبراو خەریكی لەوەڕاندنی وڵاغەكانی خۆی لە لەوەڕگەكانی گوندی دزاوەر بوو ڕووی داوە.
شایانی باسە لە كاتی شەڕی ئێران و عێراقدا پتر لە ١٦ مین لە ناوچه سنوورییهکانی پارێزگاکانی کرمانشان، ئیلام سنە، ورمێ و خووزستان چێندران، بەڵام تا ئێستاش پاش تێپەڕینی زیاتر 25 ساڵ بەسەر تەواو بوونی ئەم شەڕەدا، هیچ هەوڵێكی بنەڕەتی بۆ پاكتاوكردنی ئەم ناوچانە لە مین نەدراوە، ئهوه له حاڵیک دایه که ساڵانه به سهدان کهس له کوردستان دهبنه قوربانیی تهقینهوهی مین