ئاماره ڕهسمییهکان دهڵێن سەدی ٦٥ ی بنەماڵە هەژارەكانی ئێران توانای دابینكردنی خەرجی خوێندنی منداڵەكانیان نییە.
مەیسەم هاشم خانی، توێژەری ئابووریی كۆمەڵایەتیو سەرپەرستی دەبیرخانەی كۆنفرانسی “گەشەو دادپهروهریی فێركاری” دەڵێ، بەشێكی گەورە لە بارگرانی ئابووری بەهۆی گەمارۆكان و بەڕێوەبەرایەتیی خراپی ئابووریی وڵات له چەند ساڵی ڕابردوو كەوتۆتە سەر شانی تویژی ههژارو بێ ئهنوا و کهم داهاتی كۆمەڵگای ئێران.
ناوبراو دەڵێ یەكێك لە دەرەنجامەكانی فشارە ئابوورییەكان بۆسەر بنەماڵە هەژارو دەسكورتەكانی ئێران، ئەوە بووە كە زۆربەی ئەم بنەماڵانە توانای دابینكردنی تێچووی دەرس خوێندنی منداڵەكانیان نەماوە.
هاشم خانی هەروەها دهڵێ: لە ماوەی ساڵانی ١٣٨٩ تا ١٣٩٢، هاوكات لەگەڵ زاڵبوونی شكستو داڕمانی قورسی ئابووری بەسەر وڵاتدا، بە شێوەی نێونجی نزیكەی سەدی ١٢ی ئەم بنەماڵانەی تاران كە منداڵی ٦ تا ١٨ ساڵیان هەیە، خەرجی دەرس خوێندنی مانگانەی منداڵەكانیان گەیاندۆتە كەمتر لە ١٠٠٠ تمەن كە هەر هیچ نییەو لە چەند پارێزگای دیكەی وەك سنە، سیستان و بەلووچستانو بووشێهریش زیاتر لە سەدی ٦٥ ی بنەماڵەكان لە وەها بارودۆخێكدان.
هاشم خانی هەروەها پشتڕاستی كردۆتەوە كە، دابەزینی لە ڕادەبەدەری توانای خەرجی فێركاریی منداڵان لە لایەن بنەماڵە هەژارەكان، نیشانەی ئەوەیە كە ئەم بنەماڵانە دەسبەجێ پاش چڕبوونەوەی داڕمانی ئابووری، لەگەڵ ئاستەنگێكی زۆر لە بەردەم دەرسخوێندنی منداڵەكانیان بەرەوڕوو بوونەتەوە، كە ئەگەر ئەم مەسەلە لە لایەن دەوڵەتەوە قەرەبوو نەكرێتەوە، ئەوا لە داهاتوودا پەرە بە نایەكسانیی لە ئەژمار نەهاتووی ئابووریی ـ كۆمەڵایەتیی دەدرێ و ئهوهش ها بەرز بوونەوەی دژەنۆڕمە كۆمەڵایەتییەكانی لێ دەكەوێتەوە.