دۆستان و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری دێموکرات پەروەری بانە بۆ جارێکی دیکە لە چالاکییەکی تەبلیغیدا پێشوازییان لە ٢٦ی سەرماوەز کرد و ئەو یادەیان بەرزڕاگرت.
بە پێی هەواڵێک کە لە شاری بانەوە بە دەستمان گەیشتوە، دۆستان و هۆگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بانە، بۆ بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەوئاڵای کوردستان بە نووسینی تراکت و دروشمی شۆڕشگێڕانە لە گەڵ ڕێبازی شەهیدان و خەباتکارانی کورد پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.
ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٤ی سەرماوەز لە درێژەی پێشوازی کردن لە یادی ٢٦ی سەرماوەز دۆستان و لاوانی خوێنگەرمیی حیزب لە شاری بانەو لە چەند شوێنی ئەوشارە بە هەڵکردنی تراکت و نووسراوەی پێوەندیدار ڕێزیان لە هێما نەتەوەییەکان گرت.
شیاوی باسە چالاکییەکان بەبۆنەی ساڵرۆژی پێشمەرگەو هەڵکردنی ئاڵا لە زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستان هەر بەردەوامە