ئەندامان و تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری کرماشان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ، رۆژی پێشمەرگەو ئاڵا، چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوەبرد.
رۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٤ی سەرماوەز بۆ ڕێزگرتن لە سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و هەروەها ئاڵای پیرۆزی کوردستان، ئەندامان و دۆستانی چاونەترسی حیزب لە شاری کرماشان، بە شێوەیەکی تایبەت ئەو یادەیان بەرز ڕاگرت.
دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو چالاکییە تەبلیغییەدا لە دوو شوێنی هەربەرچاو و قەرەبالغی ئەو شارە کە بریتین لە پارکی کوهستان و تاق بۆستان بە هەڵکردنی تراکت و نووسینی دروشمی پێوەندیدار وەفاداری خۆیانیان بە خەباتکارانی کورد و هەروەها هێما نەتەوەییەکان سەلماند.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی کردن لە سەرجەم نیشتمانپەروەرانی کرماشانی سڵاویان بۆ دەنێرێ.