لە بەرەبەری رۆژی پێشمەرگەو ئاڵای کوردستان لە چالاکییەک بەو بۆنەیەوە لە شاری مەهاباد ئاڵای کوردستان هەڵدرا.
بە پێی هەواڵێک کە لە شاری مەهابادەوە بە دەستمان گەیشتوە، لە شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٢ی سەرماوەز بۆ پێشوازی کردن لە ٢٦ی سەرماوەز بەشێک لە لاوان و خەڵکی نیشتمانپەروەری مەهابادی لە مەیدانی مەلاجامی ئەو شارە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان رێزیان لەو یادە نەتەوەییە گرت و لە چالاکییەکی دیکەدا ئەو یادەیان کردەوە.
هەروەها لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز لاوانی کوردپەروەری سیوچ لە باکووری شاری بانە ئاڵای کوردستانیان هەڵدا و، پاشان سپای پاسداران هێنایە خوارەوە.
شیاوی باسە ئەمساڵ خەڵکی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بە شێوەی بەربڵاو پێشوازییان لە ٢٦ی سەرماوەز کرد و چالاکییەکان لەو پێوەندییەدا هەر بەدەوامە.