تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بانە بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەوئاڵای کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
بە پێی هەواڵێک کە لە شاری بانەوە بە دەستمان گەیشتوە، رۆژی ڕابردوو ٢٠ی سەرماوەز دۆستان و تێکۆشەرانی سەر بە ڕێکخستنەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەڵمەتێکی شۆڕشگێڕانە، دارودیوار شاری بانەیان بە دروشم و نووسراوەی تایبەت بەو بۆنە نەتەوەییە ڕازاندەوەو بەو جۆرە یادوناوی شەهیدان و هەروەها سەرجەم تێکۆشەرانی ڕیگای ئازادییان بەرز ڕاگرت.
ئەو شوێنانەی لە شاری بانە کە تێدا چالاکیی کراون بریتین لە: مزگەوتی نەویدی، مزگەوتی فەتاحی، پارکی ئیلین، مزگەوتی ئەسحاب، مزگەوتی پێغەمبەر، پارکی تەوحید و دووکانان و کەمەربەندی ٢ و لە گەڵ چەندین کۆڵان و گەڕەکی دیکەی ئەو شارە.
لایەنگران و دڵسۆازنی حیزبی دێموکرات لەشاری نیشتمانپەروەری بانە لەو چالاکییە تەبلیغاتیەدا وەفاداری خۆیانیان بە حیزبی دێموکرات و ڕێباز و ئامانجی پێشمەرگانە دووپات کردەوە.
کۆمیسیونی تەشکیلات حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و دەستخۆشی لەسەرجەم دۆستانی خۆی لە نێوخۆی وڵات، بەتایبەتی خەڵکی دێموکراتدۆستی بانە سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ