دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری گیلانغەرب بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەزە چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد.
شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٠ی سەرماوەز لایەنگرانی چاونەترسی حیزب بۆ ڕێزگرتن لە رۆژی پێشمەرگەو ئاڵا، لە شاری گیلانغەرب لە چالاکییەکی تەبلیغاتیدا ئەو یادەیان بەرز ڕاگرت.
لە درێژەی پێشوازی کردن لە رۆژی پێشمەرگەو ئاڵای کوردستان بۆ چەندمین جار لە شاری ئیلام چالاکیی کراو، دۆستان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ئیلام بە بڵاو کردنەوەی تراکت و نووسینی دروشمی پێوەندیدار جارێکی دیکە وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێباز و ئامانجی پێشمەرگە، سەلماند.
شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٠ی سەرماوەز تێکۆشەرانی ئیلامی لە تپەی خەرگوشانی ئەو شارە بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا و بە دوو زمانی کوردی و فارسی دروشم و نووسراوەیان بڵاو کردەوە.