كۆماری ئیسلامیی ئێران به مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی كوژراوانی و پسپۆڕانی بواری مووشه‌كی وڵاته‌كه‌ی به یه‌مه‌ن فشاری بۆ حووسییه شیعه‌كانی ئه‌و وڵاته هێناوه.
میلیشیا چه‌كداره‌كانی حووسی ڕۆژی ڕابردوو ته‌رمی حوسێن خه‌سره‌وی، پسپۆڕی بواری مووشه‌كیی ئێران كه به بۆردومانی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی له یه‌مه‌ن كوژرابوون بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “موئه‌یه‌د” له ناوچه‌ی سه‌نعا پێته‌ختی ئه‌و وڵاته گواستراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به حووسییه‌كان ده‌ڵێ، ته‌رمی حوسێن خه‌سره‌وی به نهێنی بۆ ئه‌و شوێنه گواستراوه‌ته‌وه.
حوسێن خه‌سره‌وی، پسپۆڕی بواری مووشه‌كیی ئێران كه بۆ به‌شداریكردن و هاوكاریكردنی حووسییه‌كان دژی وڵاتی یه‌مه‌ن و عه‌ه‌ربستان بۆ ئه‌و وڵاته چووبوو كه به هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی كوژرا.
ڕاگه‌یه‌نه‌كانی یه‌مه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌موو بوارێكه‌وه یارمه‌تی به حووسیه توندئاژۆكانی ئه‌و وڵاته ده‌دا كه به‌ره‌نگاری ده‌سه‌لاتی ئه‌و وڵاته ببنه‌وه و ته‌نانه‌ت مووشه‌كی پێداوه بۆ ئه‌وه‌ی كه به شێوه‌یه‌ك گرژی و ئاڵۆزی له عه‌ره‌بستانیش بخا كه تا ئێستا چه‌ندین مووشه‌كی ئێرانیان به عه‌ره‌بستانه‌وه ناوه.