چالاكێكی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی شاری ئیلام حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، چالاكێكی كورد به ناوی سه‌جاد تابانی، خه‌ڵكی شاری ئیلام كه پێشتر به دانانی بارمته ئازاد كرابوو به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ركرا و له‌لایه‌ن دی‌زگای قه‌زایی حۆكمی یه‌ك ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه.
ده‌ركرانی حوكمی ناوبراو به پێی ماده‌ی ٥٠٠ قانوونی سزاكانی ئیسلامی بووه به پێی ئه‌و ماده‌یه هه‌ر چه‌شنه چالاكییه‌ك دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران و له به‌رژه‌وه‌ندیی گرووپه و ڕێكخراوه‌كانی ناقانوونییه‌كاندا بێ به تاوان ئه‌ژمار ده‌كرێ و سزای قانوونیی ده‌درێ.
ناوبراو به هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به حۆكمه‌كه‌ی داوای پێداچوونه‌وه‌ی كردبوو كه له‌لایه‌ن دادگاوه حوكمه‌كه‌ی خرایه‌وه گه‌ڕ و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا.
سه‌جاد تابانی كه مانگی خه‌رمانانی ساڵی ڕابردوو له شوێنی كاره‌كه‌ی له كارگای نه‌قاشی له شه‌پامی سدووقی له ئیلام له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی ده‌سبه‌سه‌ركرابوو و ڕۆژی ٤ی ڕه‌زبه‌ر به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرابوو.