به‌به‌شداریی نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان په‌رده له مه‌یدانی “کۆماری” له شاری کۆیه لادرا که به‌وێنه‌ی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، مام جه‌لال تاڵه‌بانی و عه‌بدوڵڵا ئه‌جه‌لان ڕازاوه‌ته‌وه.
به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه، ٢٠ی سه‌رماوه‌ز به‌به‌شداریی هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان و نوێنه‌ری حیزب و لایه‌نه سیاسی و ئیدارییه‌کانی شاری کۆیه په‌رده له‌سه‌ر مه‌یدانی “کۆماری” له‌و شاره لادرا که به وێنه‌ی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، مام جه‌لال تاڵه‌بانی و عه‌بدوڵڵا ئه‌جه‌لان؛ سێ که‌سایه‌تیی کوردی سێ به‌شی کوردستان ڕازاوه‌ته‌وه.
ڕابه‌ر سه‌ید برایم، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ١٤ی ڕێکخستنه‌کانی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی له کۆیه له ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕه‌پانه گوتی: کۆیه مه‌لبه‌ندی له دایکبوون و پێگه‌یشتنی مام جه‌لال، وه‌ک سه‌رکۆماری عێڕاق بووه، هه‌روه‌ها بۆ ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ریی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، یه‌که‌م سه‌رکۆماری کوردستان ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی شاری کۆیه‌یان ناوناوه “کۆماری”.
عومه‌ر باڵه‌کی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا به ئاماژه به نیزیکبوونه‌وه له 26ی سه‌رماوه‌ز، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و ڕۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵا که دوو میراتی هه‌میشه زیندووی کۆماری کوردستانن، ئه‌و هه‌وڵه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئیداریی شاری کۆیه‌ی به‌رز نرخاند. به‌ڕێزیان له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا په‌ڕژایه سه‌ر باسکردن له که‌سایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندییه به‌رچاوه‌کانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، یه‌که‌م سه‌رکۆماری کوردستان، مام جه‌لال تاڵه‌بانی، یه‌که‌م سه‌رکۆماری کورد له عێڕاق و عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری گه‌وره‌ترین حیزبی کوردی له باکووری کوردستان.
دوای ته‌واوبوونی ڕێوڕه‌سمی پهردهلان له گۆره‌پانی “کۆماری” هه‌یئه‌تێکی مه‌لبه‌ندی ١٤ی یه‌کیه‌تیی نیشتمانی و کاربه‌ده‌ستانی ئیداریی شاری کۆیه سه‌ردانی سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستانیان کرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی حیزب به سه‌رپه‌رستیی کاک مسته‌فا مه‌لوودی، سکرتێری گشتیی حیزبه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌و سه‌ردانه‌شدا کۆمه‌ڵه بابه‌تێکی سیاسیی ڕۆژه‌ڤی کوردستان ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌سه‌ر کرا.