به‌ندكراوێكی كوردی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به‌هۆی پێڕانه‌گه‌یشتن به په‌روه‌نده‌كه‌ی له مانگرتن به‌رده‌وامه و به‌ندكراوێكی دیكه‌ش به هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی كاربه‌ده‌ستانی زیندان كۆتایی به مانگراتنه‌كه‌ی هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، به‌ندكراوێك به ناوی هیوا حوسێنی له زیندانی سه‌قز به هۆی پێڕانه‌گه‌یشت به ڕه‌وتی په‌روه‌نده‌كه‌ی ماوه‌ی‌٢٦ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه و ئێستا له ژووی تاكه‌كه‌سیدا ڕاگیراوه و هه‌روه‌ها شاهین عۆبیدیانیش به هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی كاربه‌ده‌ستانی زیندان كۆتایی به مانگرتنی دوور و درێژی خۆی هێنا.
یه‌كێك له نزیكانی بنه‌ماڵه‌ی شاهین عۆبیدیان ده‌ڵێ، ناوبراو به هۆی هه‌ڕه‌شه و فشاره‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆسه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی كۆتایی به مانگرتن هێناوه و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یان له خۆشی كردبوو كه ئه‌گه‌ر له مانگرتن به‌رده‌وام بێ بۆ زیندانی زه‌نجان دوور ده‌خرێته‌وه. پاش كۆتاییهێنان به مانگرتنه‌كه‌ی له ژووری تاكه‌كه‌سی بۆ به‌ندی قورئان گواستراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هیوا حوسێنی كه پێشتر به تۆمه‌تی دزی ده‌سبه‌سه‌ركرابوو ئه‌و جاره‌یان به‌هۆی گومانلێكراوی و پێشینه‌ی دزیكردنی به ناڕه‌وا و بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ شتێكی له‌سه‌ر بێ له ژووری تاكه‌كه‌سیدا ڕاگیراوه.
ناوبراو چه‌ندین تۆمه‌تی دزیكردنیان خستووه‌ته ئه‌ستۆی له حاڵێندا ناوبراو له كاتی ئه‌و دزیكردنانه‌دا هه‌ر له شاری سه‌قز نه‌بووه و ئێستا له بارودۆخێكی ناله‌باری جه‌سته‌یی و ڕوحیی خراپ‌دا ده‌ژی.
ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی خراپی زیندان له‌گه‌ڵ هیوا حوسێنی له حاڵێكدایه كه به‌پێی ماده‌ی ١١ جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌سڵی ٣٧ قانوونی بنه‌ڕه‌تیی ئێران، هه‌ر كه‌سێك گۆمانی له‌سه‌ر بوو یا تاوانێكی كردبوو بێتاوانه تا له‌لایه‌ن دادگاوه چاره‌نووسی یه‌كلاده‌كرێته‌وه و قانوون بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا.