دوو کەسی خەڵکی شارەکانی مەهاباد و پیرانشار، بۆ هۆی نالەباری ژیان و دەستکورتی، پەنایان بۆ خۆکوژی برد.
بەپێی راپۆرتی سەرچاو نێوخۆییەکان، ئێوارەی، کەسێک بە ناوی “عەلی قادری” ناسراو بە “عەلی نانفرۆش” خەڵکی شاری پیرانشار لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەر لەو پەیوەندییەدا، چەند ڕۆژ پیش پیاوێکی دیکەی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی “ئەحمەد ئەحمەدیان” پاش ئاگرتێبەردانی ماڵەکەی خۆی لە شەقامی فەلستین خۆی هەڵواسیبوو.
ئەحمەد ئەحمەدیان تەمەن ٥٥ ساڵ خێزاندارە و ٦ منداڵ هەیە.
شایانی باسە زۆر جار کێشەی ئابووریی، هەژاری و نەداری و هەروەها کێشە بنەماڵەیی و کۆمەڵایەتییەکان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، خۆکوژی هاووڵاتییانی کوردی لێ دەکەوێتەوە.