بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەو بارهێنانی پارێزگای سنە دەڵێ ٣٠٠ ناوهندی فێركاری لەم پارێزگایە بە تەواوی خهریکه دهڕووخێنو به گشتی ٧٠٠ خوێندنگەی دیكەش لەم پارێزگایەدا پێویستییان بە نوێژەنكردنەوە هەیە.
ڕەشید قوربانی دهڵی ئەم خوێدنگە كۆنو تێكتەپیوانە، تەنانەت لە حاڵەتی ئاساییشدا مەترسیدارنو زۆربەی ئەوان چۆڵ كراونو زۆر قوتابخانهو خوێندنگهی دیکهش بە ناچاری و بەهۆی كەمیی شوێنی فێركاری كەلكیان لێ وەردەگیردرێ.
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەو بارهێنانی سنە، وێڕای ئاماژە بە وەی كە سەدی ٥٠ی بیناكانی فێركاریی لەم پارێزگایە پێویستییان بە چاکكردنەوە و پتەوكردن هەیە، گوتی: ئەمساڵ لەو پارێزگایە تەنیا بۆ ئەم قوتابییانەی قۆناغی خوێندنی ١ی ناوەندییان تەواو كردووە، پێویستییان بە ١٠٠ كلاسی دەرس هەیە، ئەوە لە حاڵێكدایە كە پارێزگای سنە جیا لهوه لەگەڵ كەمیی كەرستەكانی فێركاریش بەرەوڕوویە.
لە لایەكی دیكەوە ئەمیر قادری، جێگری ئاوەدانكردنەوەی پارێزگاری سنەش وێڕای ئاماژە بە گیروگرفتی زۆر لە بەردەم بهشی فێركاریو پهروهدهی پارێزگای سنهدا گوتی: بێ گومان ئەم بڕە ئیعتیبارە كەمەی دەوڵەت دهتدا ولامدەری ئەم پێداویستییانە نی. ناوبراو دهڵێ پێیوستیی زۆریان به یارمەتی خێرخوازان ههیه.