به‌ندكراوێكی كورد له شاری مه‌ریوان كه به تۆمه‌تی سیاسی ده‌سبه‌سه‌ركرابوو به دانانی بارمته ئازاد كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ئه‌میر واحیدی، خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان كه ماوه‌ی 6 ڕۆژ بوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانمی سه‌ربه ئیداره‌ی ئیتلاعات به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ركرابوو، تا كاتی دادگایی كردنی به دانانی بارمته‌ی 100 میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌تی كاتی ئازاد كرا.
ئه‌میر واحیدی ڕۆژی 11 سه‌رماوه‌ز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری مه‌ریوان به بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی قانوونی و قه‌زایی ده‌سبه‌سه‌ركرابوو و تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێرانی وه‌پاڵ درابوو و پاشان به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه.
شایانی باسه له شه‌پۆلی ئه‌و دواییانه‌ی ده‌سبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییانی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تیی كۆماری ئیسلامی، زۆربه‌یان تۆمه‌تی سیاسی و ئه‌منیه‌تییان وه‌پاڵ دراوه.