ڕۆژنامەنووس و شاعیرێکی کورد بە هۆی جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکانی لە بەندیخانەی وەکیڵئاوای شاری مەشهەد مانی لە خواردن گرت.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەرییە نێوخۆییەکان، عەلیڕەزا سپاهیلایین، ڕۆژنامەوان و شاعیریكی کوردێکی دانیشتووی شاری مەشهەد کە پێشتر دەسبەسەر کرابوو، بە هۆی جێبەجی نەکردنی داخوازییەکانی، مانی لە خواردن گرتووە.
ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە پاش دەسبەسەرکردنی له حەوتووی ڕابردوودا، قازی بۆ ئازادکردنی داوای بارمتەی ٢٠ میلیۆن تمەنی لێ دەکا، برایەکی ئەو ڕۆژنامەوانە کوردە ئەو بڕە پارەیەی بۆ ئامادە دەکا، بەڵام پاشان قازی پاشگەز دەبێتەوە ئیزنی مورەخەسی پێی نەدا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ ڕاگەیاند، سەرەڕای دابینکردنی بارمتە و تەنانەت هێنانی یەکێک لە کارمەندەکان وەکوو کەفیل، قازی ئیزن پێدانی مەرەخەسی بەو ڕۆژنامەنووسە کوردە نادا و عەلیڕەزا سپاهی لایین بەو هۆیە مانی لە خورادن گرتووە.
“عەلیڕەزا سپاهیلایین”، ڕۆژنامەنووس و شاعیری کورد، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی سەرماوەز، لە شاری مەشهەد دەسبەسەر کرا.
شایانی باسە ئەم ڕۆژنامەنووسە کوردە ساڵی ١٣٥٠ی هەتاوی لە گوندی “سەنگ دیوار” لەدایک بووە و تا ئێستا ١٠ کتێبی بە زمانەکانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو کردووەتەوە.