• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

نامەیەک بۆ پێشمەرگە!

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/12/07
جۆری بابەت: ئەدەب, وتار

هۆی کاکی پێشمەرگەی فیداکار!
لەڕێگایەکی دوورەوە ئەم نامەیەت بۆ دەنێرم. نازانم چۆن و کەی بەدەستت دەگا بەڵام من وای دادەنێم بەم زووانە دەی بینی و دی خوێنییەوە. باوەڕ بکە دڵم هێندە پڕە نازانم دەگەڵ کێ قسە بکەم و دەردی دڵ لای کێ هەڵڕێژم. تەنیا کەسێک کە پێم شک دێ و تێی ڕادەبینم تۆی ڕاستگۆ و جوان ڕەوشت و دڵ پڕ لەخەمی گەل و نیشتمانی کە بتوانم دەردی خۆم و گەلەکەمی بۆ هەڵڕێژم. کەوابوو تکایە گوێم لێ بگرە و وەک پیشەی هەمیشەییت بەسەبرو تەحەممول بە.
ئەی هاوڕێی دڵپاک و لەخۆبوردوو، هێندەم دەردی دڵ هەیە نازانم لەکوێڕا دەست پێ بکەم و کام بەشیانت بۆ باس بکەم. دەزانم بیری تۆ هەر لای سەنگەری بەرگرییە و پێت خۆشە دوندی چیاکانت وەبیر بێنمەوە. ئای کە بیر لەمەیدانی قارەمانەتی و فیداکارییەکانت دەکەمەوە چ هەستێکی پڕ لەغروور و سەربەرزی ڕووم تێ دەکا؟ ئای کە سیمای جوامێرانەت دێنمەوە بەرچاو ولە قەڵافەتی پڕ هەیبەتت دەڕانم چۆن شاگەشکە دەبم و دەپێستی خۆمدا جێم نابێتەوە؟ بەڵام هەزار حەیف و داخ کاتێک دەبینم دوندی چیات لێ زەوت کراوە و لەنێو دڵی گەرمی خەڵکەکەت دوور خراویەوە کوڵی گریانێکی بەکوڵ دەمگرێ و هەموو ئازای لەشم دادەگیرێ. نازانم لەمەو دوا ئازادیی کورد چەندە پێویستیی بە بوونی تۆ دەبێ و تۆی «پێشمەرگ»ی خەڵکەکەت چەندە بۆت هەیە دڵی دوژمن وەلەرزە بخەی، بەڵام سوێندت بۆدەخۆم ناوی تۆ و فیداکاریی تۆ لای من و میلیۆنان کەسی وەک من هەر بە بەرزی دەمێنێتەوە.

هۆ ڕۆڵە قەت نەسرەوتەکەی گەل، ئەی کاکی پێشمەرگە!
دەزانم لەمنت زیاتر ئاگا لەوەزعی کوردستان و پیلانی دوژمنان و هەرکەس هەرکەسیی نێوماڵی کورد هەیە. دەشزانم بە پێی ئەرک و مەقامت زۆر لەمن زیاتر دەخەمی داهاتووی خەڵکەکەت دای. من لەڕێگای ئەم نامەیەوە هەر ئەوەندەت داوا لێ دەکەم تۆ وەک پێشمەرگەی خەڵک بمێنەوە و هەوڵ بدە لە ئوبووهەتی خۆت بۆ یەکڕیزیی نێوماڵی کورد کەڵک وەرگری. تکات لێ دەکەم مەکەوە نێو ململانێی سیاسییەکەن و توانا و ئینڕیژیی خۆت لەڕێگایەکدا سەرف بکە کە دوژمن پێی بتاسێ. دەزانم تۆ هەروەک چۆن لەمەیدانی بەرگریی قارەمانانەتدا دوژمن تۆقێن بووی و دڵی خەڵکت شاد دەکرد، ئێستاش دەتوانی ڕۆڵی کاریگەری خۆت بۆ پتەو ڕاگرتنی هەستی خەباتکارانە و ئازادیخوازنە بەباشی بگێڕی. تکات لێ دەکەم دریغی مەکە و ناهومێدی ڕووت تێ نەکا. چاوی خەڵک لەسەر تۆیە و ناوی تۆ وەک هەمیشي دەتوانێ ورەبەخشمان بێ.

کاکی خۆم، ئەی چەکهەڵگرە ڕزگاریدەرەکەی نیشتمان!
تۆفانی ڕووداوەکان وا دەوروبەرمانی تەنیوە هەربینا گەیشتە سەر سەری ئێمەش. ئەوەی من و ڕەنگە تۆی پێشمەرگەش داخ و حەسرەتی پێوە دەخۆین ڕۆژهەڵاتە ناز لێ شێواوەکەی خۆمانە کە نازانین ئەو تۆفانە چۆنی دەگرێتەوە و بەرەو کوێی ڕادەماڵێ. خۆت لەمن چاکتر دەزانی ئەگەر ئاوا بچینە پێش نە تۆی دوژمن بەزێن دەتوانی دەوری خۆت بگێڕی و نە پێش سوارەکانمان دەزانن کاروانەکەمان بە باشترین ڕێگای ڕزگاریدا جڵەوکێش بکەن. من زۆر دەترسم بەرهەمی ڕەنجی دەیان ساڵەت بەفیڕۆ بچێ و ئەو هەموو ئازارەی لەپێناو ڕزگاریدا چێشتووتە ببێتەوە هیچ. بۆیە لەبەرت دەپاڕێمەوە وشیاریی خۆت بپارێزە. تەنیا بیر لەنیشتمان و ئازادیی گەل بکەوە. مەکەوە نێو بازاڕی سیاسەتی ڕۆژ و، بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل بەهیچ مەگۆڕەوە. خۆ دەزانم تۆی دڵپاک و بێ گرێوگۆڵ هەموو فکروزکرت خەبات بۆ گەیشتن بە ئازادییە، بەڵام وشیارت دەکەمەوە کە ئەوەت لە سیاسییەکانیش بوێ و فشاریان بۆ بێن نەوە هەنگاویان شل نەبێتەوە. ئاخر هەر تۆی کەدەزانی تەنگانە بەری کورتە و ئەوەی ئیرادە و هیوای هەبێ سەرئەنجام سەر دەکەوێ.

ئەی ڕۆڵە بە ئەمەگەکەی نیشتمان!
هەرچەند دڵم گیراوە و خەمی ئەسیریی نیشتمان بڕستی لێ بڕێوم، بەڵام کەبیر لەتۆ دەکەمەوە تەکان دەدەمە خۆم و هیوا دەلەشم دەگەڕێ. بەخۆم دەڵێم چۆن دەکرێ بە بوونی ئەو گەنجینە نایابە کە ناوی پێشمەرگەیە ناهومێدی دات بگرێ؟ باوەڕ بکە هەر ناوهێنانت زیندووم ڕادەگرێ و وەجووڵەم دەخا. تۆ هێندە مەزنی بە هیچ چووک نابیەوە. تۆ ورەبەخشی ئێمەمانانی بێ ورەی. تۆ دەتوانی جووڵە بخەیە نێو وڵات و نەزم بگۆڕی. تۆ دەتوانی هەناسەمان وەبەر بێنی و زیندوومان بکەیەوە. ورەی تۆ، ئیرادەی تۆ، نەترسیی تۆ، دڵپاکی و ڕووڕاستیی تۆ هەمووی سەرچاوەی وەخەبەر هێنانی ئێمەن. تکات لێ دەکەم ئاگات لەخەڵکەکەت بێ. چونکە تەنیا ناوی تۆ ئەی کاکی پیشمەرگە، دوژمن دەخاتە لەرزە. قوربانی خاکی بەرپێت بم.

( لە ژمارەی ٧١٥ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist