له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سپای پاسداران جموجۆڵه‌کانی خۆی له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان زۆرتر کردوه‌و هێزی زیاتری بۆ ئه‌و ناوچانه به‌ڕێ کردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنیرانی کوردستان‌و کورد جمووجۆڵی هێزەکانی ڕژێم لە ناوچەی سەردەشت زۆر زیادی کردوەو به ته‌واوی ئاماده‌باشیان پێدراوه.
په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ده‌ڵێ هێزه‌کانی سپای پاسداران داوایان لە خەڵک کردوە کە لە چوون بۆ کوێستانەکان خۆبپارێزنو بە هێزە خۆجێیەکانیشیان دەستور داوە کە شەوانە بگەڕێنەوە مۆڵگەکانیانو لە ماڵەوە نەمێنەوە. هەروەها بۆبردنه سه‌رێی ورده‌ی هێزه چه‌کداره‌کانیان پرۆپاگەندەی ئه‌وه بڵاو دەکەنەوە کە هیچ هێزێک ناتوانێ بەرەنگاری کۆماری ئیسلامی ببێتەوە.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرت‌و ئه‌و هه‌واڵانه هێزێکی زۆری ڕێژیم له سهقزو بۆکانه‌وه به‌ڕێی شنۆ کراون‌و هه‌روه‌ها له مه‌رگه‌وه‌ڕه‌وه هێزێکی زۆر بۆ چیاکانی دالانپه‌ر، بوزی سینا، سووره دووکه‌ل. نازداره داخانو خاکورک وه‌ڕێ که‌وتوون.
شایانی باسه جموجۆڵو کۆکردنه‌وه‌ی هێز له‌لایه‌ن سپای پاسداران له ناوچه سنورییه‌کان له حاڵێک دایه که له‌و ماویه‌دا هێزه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان حزووریی زیاتریان له ناوچه سنورییه‌کان هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ترس‌و نیگه‌رانیی هێزه ئهمنیهتیو نیزامییه‌کانی کۆماری ئیسلامی.