له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان دوو هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و حیزبی دێموکڕاتی کورستانی ئێران‌دا ڕووداوه‌کانی ئه‌و چه‌ند ماوه‌یه‌ی سه‌رسنوور تاوتوێ کران.
رۆژی شه‌ممه، ٩ی جۆزه‌ردان هه‌یئه‌تێکی حدکا به سهرپهستیی ته‌یمور مسته‌فایی سه‌ردانی سکرتاریای حیزبی دێمۆکراتی کوردستانیان کرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی حیزب به سه‌رپه‌رستیی مسته‌فا مه‌ولودی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی باسه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌ی دوو لایه‌نی دێمۆکرات باس له ڕووداوه نهخوازراوهکهی نێوان حدکا و پ ک ک له کێله‌شین بوو. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوو لایه‌ن له‌سه‌ر زۆر بوار‌و ره‌هه‌ندی ئه‌و پێشهاته ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
له‌و دانیشتنه‌دا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه کرایه‌وه که هیچ هێزێکی کوردی ئه‌و مافه‌ی نییه له سنووره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێشگیری به جموجۆڵو هاتوچۆی هێزه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بگرێ.
هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاواتی خواست بە هەوڵی هەموو لایەک هەر چی زووتر بارودۆخەکە ئاسایی بکرێتەوەو بە لێک تێگەیشتنو هاوکاری، ڕێگاچارە بۆ گرفتەکانی لەمەودوا بدۆزرێتەوە.