سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی ٦ی دێسامبری ٢٠١٧ کۆنفڕانسی “ڕۆشنبیری و توندوتیژی” کە له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و لە ژێر چاوەدێریی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هەرێم بەڕێز نێچیرڤان بارزانی له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵای شاری هه‌ولێر پێک هاتبوو، ده‌ستی به کاره‌کانی کرد.
کۆنفڕانس به سروودی نیشتمانیی “ئه‌ی ڕه‌قیب” و به پێوه وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له شه‌هیدان ده‌ستی پێ‌کرد. پاشان گرووپی دەفژەنیی”ڕیتم” بەرنامەیەکی هونەریی جوانیان بەڕێوە برد. به دوای وته‌کانی دوکتور سالار عوسمان سه‌رۆکی لێژنه‌ی باڵای کۆنفڕانس، خالید دۆسکی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان وته‌یه‌کی پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد و ئامانجه‌کانی کۆنفڕانسه‌که‌ی خسته ڕوو و ڕایگه‌یاند که دیارده‌ی توندوتیژی له هه‌موو کۆمه‌ڵگاکاندا هه‌یه و ته‌نیا جیاوازی له ڕێژه‌ی ئه‌و دیارده‌یه له کۆمه‌ڵگایه‌که‌وه بۆ کۆمه‌لگایه‌کی تر ده‌بینرێ. به وته‌ی ناوبراو کۆمه‌ڵێک هۆکاری په‌روه‌رده‌یی، ناسه‌قامگیریی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و بوونی گرووپه توندئاژۆکان کاریگه‌رییان له سه‌ر کۆمه‌لگای کوردی هەبووە که کۆنفڕانس هه‌وڵی خستنه‌ڕوویان ده‌دا و به قامک دانان له سه‌ر گرفته‌کان هه‌وڵ ده‌دا رێگه‌چاره‌ی گونجاو بخاتە بەر سەرنجی کۆمه‌ڵگا و داموده‌زگا حکوومییه‌کان.
پاشان بە نوێنەرایەتی لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌فین دزه‌یی وتارێکی پێشکه‌ش کرد، که تێیدا وێڕای به‌رز نرخاندنی هه‌وڵی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، پشتیوانیی خۆی بۆ کۆنفڕانس و به‌هیند گرتنی ئاکامه‌کانی له لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه ڕاگه‌یاند.
کۆتایی ڕێوره‌سمی کرانه‌وه‌ی کۆنفڕانسی ڕۆشنبیری و توندوتیژی، نمایشی فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری له سه‌ر پێکه‌وه‌ژیان و تۆلێرانس له نێوان پێکهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بوو.
پانێلی یه‌که‌می کۆنفڕانس له ژێر ناونێشانی “په‌روه‌رده و توندوتیژی” له لایه‌ن هه‌ر یه‌ک له “دوکتور چاچان جومعه، دوکتور نازناز محه‌ممه‌د و دوکتور عیززه‌دین ئه‌حمه‌د” به‌ڕێوه چوو که هه‌ر کامیان له گۆشه‌نیگایه‌که‌وه ڕۆڵی په‌روه‌رده له بنه‌ماڵه، قوتابخانه و داموده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌کانیان خسته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه.
له‌ڕێوڕەسمی کرانەوەی کۆنفڕانسی “ڕۆشنبیری و توندوتیژی” هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی قادر وریا ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب به‌شدار بوون.
جێی ئاماژه‌یه کۆنفڕانسه‌که ڕۆژی ٧ی دێسامبریش به‌رده‌وام ده‌بێ و چه‌ندین بابه‌تی تر وه‌ک “ڕۆشنبیری و توندوتیژی”، “میدیا و توندوتیژی” و “ئایین و توندوتیژی” له لایه‌ن توێژه‌ران و مامۆستایانی زانکۆ گه‌نگه‌شه ده‌کرێن.