بە پێی هەواڵی گەشتوو لە ناوچەی سەردەشتەوە، بە داخێکی زۆرەوە ڕۆژی ٩ی سەرماوەز عەبدوڵڵا شافعیزادە ناسراو بە مەلا عەبدوڵڵا گرژاڵ، دانیشتووی گوندی واوانی سەردەشت بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
کاک مەلا عەبدوڵڵا ساڵی ١٣١٨ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی کوردپەوەر لە دایک بوو. بە هۆی خوێندنی لە حوجرە و لە بەردەستی مامۆستایانی نەتەوەپەرستدا وانەی نیشتماندۆستی و هەستی کوردایەتی لە دڵیدا چەکەرەی کرد.
هەر ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە کورەکانیشی بە ناوەکانی کاک لوقمان و کاک سەروەر ڕوو بکەنە ڕیزی تێکۆشەرانی دیموکرات. کاک عەبدوڵڵا مرۆڤێکی خۆشناو، میوان لە خۆگر و کوردپەروەر بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک مەلا عەبدوڵڵا گرژاڵ، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، بە تایبەت کاکە لوقمان و کاک سەروەر دەکات و خۆی لە خەمیان بە شەریک و بەشدار دەزانێ.