وەرزشکارێکی کورد میداڵی زێڕی “بەرزکردنەوەی قورسایی” بە دەست هێنا
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان، عەلی هاشمی، وەرزشکارێکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام، لە کۆی ٤٠٤ کیلۆ لە دەستەی ١٠٥ کیلۆی کێبڕکێی جیهانی “وەزنەبەرداری” ساڵی ٢٠١٧ لە وڵاتی ئامریکا، توانی پلەی یەکەم و یەکەم میداڵ لەو کێشەدا بە دەست بێنی.
ئەو وەرزشکارە کوردە، لە کێبڕکێی یەک زەرب، بە هەڵگرتنی ١٨٣ کیلۆ میداڵی زێڕی بە دەست هێنا و لە دوو زەربیشدا، بە هەڵگرتنی ٢٢١ کیلۆیی میداڵی برۆنزی بردەوە و سەرجەم بە هەڵگرتنی ٤٠٤ کیلۆ قارەمانی جیهان بەدەست هێنا.