ئەمساڵ لە بەرەوەری ساڵرۆژی پێشمەرگە و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، ئەندامان و دۆستانی حیزب لە شاری ئیلام چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ئیلام بۆ جارێکی دیکە بە بڵاو کردنەوەی تراکت و نووسراوەی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز یاد و ناوی ئەو بۆنەیان بەرز ڕاگرت.
شەوی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی سەرماوەز ئەندامان و دۆستانی حدک لە شاری دێرینی ئیلام بە بەڕێوەبردنی چالاکییەکی دیکە لە چەند شوێنی ئەوشارە ڕیزیان لە پێشمەرگەکان کوردستان و ئاڵای کوردستان گرت.
شایانی باسە هەر لەو پێوەندییەدا رۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەز کوردانی بە ئەمەگ و چاونەترسی نیشتەجێی لە شاری تاران بۆ جارێکی دیکە لە چەندین شوێنی ئەو گەورە شارە یادی ٢٦ی سەرماوەزیان کردەوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و دەستخۆشی دووبارە لە سەرجەم لایەنگرانی خۆی لە نێوخۆی وڵات ، بەتایبەتی خەڵکی کوردپەروەری شاری ئیلام و دانیشتووانی شاری تاران ، سڵاویان بۆ دەنێرێ و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ